سبەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە

 سبەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە
پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد،بڕیارە سبەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی کێشەکانی نێو پڕۆژە یاسای بودجە لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراقێ کۆبێتەوە.

شلێر عەزیز ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند:ئەمڕۆ بەھۆی ئامادەنەبوونی ئەندامانی کوتلەی مواتین وئەحرار رێژەی یاسای ئەندامان تەواو نەبوو ،بۆیە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆرۆژی سێ شەممە دواخرا.



شلێر عەزیز گوتیشی:ئێمە بەشداری لەکۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق دکەین،تەنھا لەبارەی بودجە نەبێت،ئەمەش تاوەکو ھەرێم وبەغدا دەگەنە رێکەوتن ئێمە لەسەر بایکۆتکردن بەردەوام دەبین.

عەزیز رونیشیکردەوە،بڕیارە سبەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی کێشەی پڕۆژە یاسای بودجە وچەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی بڕیارە کاتژمێر 10سەر لەبەیانی کۆبوونەوەکەبەرێوە بچێت.
Top