دووەم عومرەكاری هەرێمی كوردستان كۆچی دواییكرد
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم به رایگه‌یاند :رۆژی یه‌كشه‌ممه 23/2/2014 عومره‌كارێكی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی(حه‌مید عه‌زیز صالح)ك ه‌خه‌ڵكی سنوری چه‌مچه‌ماڵه و له‌دایكبووی ساڵی 1934 له‌وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه كۆچی دوایی كرد و ئه‌وه‌ش دووه‌م عومره‌كاری هه‌رێمه ئه‌مساڵ له‌سعودیه كۆچی دوایی ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی له‌هه‌فته‌ی رابردوو عومره‌كارێكی خه‌ڵكی داره‌توی هه‌ولێر له‌سعودیه كۆچی دوایی كرد.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ئه‌وه‌شی دوپات كرده‌وه كه‌وا له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی عومره‌ی ئه‌مساڵه‌وه كه‌له‌به‌رواری 31/1/2014وه ده‌ستی پێكردوه تائێستا زیاتر له 5000كه‌س له‌هه‌ردو فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانیه‌وه سه‌فه‌ری عومره‌یان كردوه و خه‌رجی هه‌ر عومره‌كارێكیش 950دۆلار بوه و هه‌ریه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی 10رۆژ له‌سعودیه ده‌مێنێته‌وه .
