ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیرانی كورد لە حكومەتی عێراق كۆدەبێتەوە
دیندار دۆسكی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: كۆبوونەوەكە لە هەولێر دەبێ و تێیدا باس لە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەوڵەكانیش بۆ گەیشتن بە رێكەوتنێك بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان.
وتیشی، بەڵام لەو كۆبونەوەیەدا بە هیچ شێوەیەك باس لە پرسی كشانەوە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق ناكرێ.
