كورد تاوتوێی كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق دەكا
بە پێی زانیارییەكان لەم هەفتەیەدا سەركردایەتی سیاسیی كورد تاوتوێی پرسی كشانەوە لە پرۆسەی سیاسیی لە عێراق دەكات.
لای خۆیەوە دیندار دۆسكی وەزیری كۆچ كۆچبەرانی عێراق لە فراكسۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، لە ئێستەدا یەكێك لە ئەگەرەكان دوای نەگەیشتن بە هیچ ئەنجامێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، كشانەوەیە لە پرۆسەی سیاسیی.
وتیشی، لە ئێستەدا و لە ئەگەری نەگەیشتن بە هیچ رێكەوتنێكیش زۆرینەی نوێنەرانی كورد لە بەغدا لەگەڵ ئەوەدان لە پرۆسەی سیاسیی بكشێینەوە، ئەمەش یەكێكە لەو رێگایانەی كە كورد دەبێ بیگرێتەبەر، چونكە مانەوە بەم شێوەیەی ئێستە لە پرۆسەی سیاسیی لە عێراق هیچ مانایەكی نامینێ.
