نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی كورد كۆدەبێتەوە

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی كورد كۆدەبێتەوە
بریار وایە سبەی یەكشەممە بۆ جارێكی تر نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر لەگەڵ نوێنەرانی كورد لە بەغدا كۆببێتەوە.
عارف تەیفوور جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، كۆبونەوەكە لەهەولێر بەڕێوەدەچێ و تاوتوێی دوایین پێشهاتەكان لەبارەی ئالۆزییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكرێ.
وتیشی، لەلایەن سەرۆك وەزیرانی كوردستانەوە دوایین پێشهاتەكان بۆ نوێنەرانی كورد لە بەغدا شیدەكرێتەوە و دوایین هەوڵەكانیش بە مەبەستی چارەسەركردنی ناكۆكیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەخرێتەروو.
رایگەیاند، نوێنەرانی كورد كۆمەڵێك پرسیار و تێبینیان لا گەڵالە بووە و لەو كۆبونەوەیە دەخرێتەروو.
Top