حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كانى ده‌دات
ره‌شید تاهیر، بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ (باس‌نیوز) ئاشكراى كرد له دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 1ى ئه‌مساڵ گه‌یشتوونه‌ته قۆناغى كۆتایی و ئێستا ئاماده‌كارى بۆ رێكخستنى خشته‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگى 2 ده‌كه‌ن، گوتیشى ’له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا له گفتووگۆداین بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رامبه‌ران بۆ مانگى 2ى ئه‌مساڵ بنێرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ خشته‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه‌و ئه‌گه‌ر بێت و به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌نبێرێت ئه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌سه‌ر داهاته ناوخۆییه‌كانى خۆمان مووچه به فه‌رمانبه‌ران بده‌ین’.
هاوكات سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژى فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرای كرد، حكومه‌ت هەوڵەكانی چركردۆتەوە بۆ ئەوەی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران دابین بكات، تا كۆتایی مانگیش خشتەی پێدانی مووچەی وەزارەتەكان ئامادە دەكرێت و دواتر دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكەن’.
باس‌نیوز
