لە سەلاحەددین ماڵی سێ ئەفسەر تەقێنرایەوە
سەرچاوەیەكی هێزە ئەمنییەكان بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: " تیرۆریستان ماڵی سێ ئەفسەری هێزەكانی سواتی پارێزگایی سەلاحەددینیان تەقاندەوە كە لە شەڕەكەی شارەدێی سلێمان بەگ بۆ بنبڕكردنی گروپە تیرۆریستییەكان بەشدارییان كردبوو. تیرۆریستان لە وەڵامی بەشداری کردنی ئەو ئەفسەرانەدا، بەتەقاندنەوەی ئۆتۆمبێل هێرشیان كردووەتە سەر خانەوادەكانیان.
سەرچاوەكە گوتی: " بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لەو كردەوە تیرۆریستیانەی پارێزگایەكە 5 كوژراوو بریندار هەیە
