له‌سه‌ر كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا، ئۆباما هاته‌سه‌ر خه‌ت
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە: سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنچشه‌ممه 20ی شوباتی 2014، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەریەکە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا و باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆیان دەربارەی کێشەکانی ئەمدواییەی نێوان هەرێم و بەغداد کردووە.
هەریەکە لە ئۆباما و ئەردۆغان جەختیشیان لەسەر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵیی عیراق به‌هاوبه‌رشی كاره‌كانیان راپه‌ڕێنن .
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، ئه‌ردۆغان و ئۆباما گفتوگۆیان دەربارەی قه‌یرانی سیاسی سوریا و كرده‌وه تیرۆریستییەکان لەو وڵاتەدا کردووە.
خەندان
