داعش، سلێمان بەگی چۆڵکرد و سوپایی عێراقیش هێشتا كۆنتڕۆڵی نه‌كردووه‌

داعش، سلێمان بەگی چۆڵکرد و سوپایی عێراقیش هێشتا كۆنتڕۆڵی نه‌كردووه‌
دوای هه‌شت رۆژ له‌ شه‌ڕو پێكدادان، دواجار چه‌كدارانی گرووپی داعش شاره‌دێی سلێمان به‌گ چۆڵكرد، به‌ڵام هێزه‌كانی سوپای عێراق هێشتا نه‌یانتوانیوه‌ كۆنتڕۆڵی شاره‌دێكه‌ بكه‌ن.

سەرچاوەیەک لە ھێزە ئەمنییەکانی دووز بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " دوای چەندین جار ھەوڵی ھێزەکانی سوپای عێراقی بۆ سەر شارەدێی سلێمان بەگ و دەرکردنی گروپی تیرۆریستی بەناو داعش لە ناوچەکە، بەڵام ھەواڵەکانیان سەرکەتوو نەبووە.

سه‌رچاوه‌كه‌ گووتی: ئەمڕۆ گروپی تیرۆریستی بەناو داعش شاردێكه‌یان چۆڵکردووە و ھێزەکانی سوپایی عێراقی بەدووری کیلۆمەترێک دوورن لەو شاردێییە و ناچنە نێو شارەدێیەکەوە.

ئاماژەی بەوە کرد " ھێزەکانی سوپایی عێراقی مەترسی ئەوەیان لادروست بووە ئەمە پیلانێکی گروپی تیرۆریستی داعش بێت بۆ ئەوەی ھێزەکان بچنە نێو شارەدێیەکەوە دواتر ھێرشێکی پێچەوانەیان بکرێت سەر و ئەو ھێزە تووشی زیانێکی زۆربێت لەناوەڕاستی سلێمان بەگ

ئەوەیشی ئاشکراکرد " ھێزەکانی سواتی پارێزەگایی سەڵاح ددین و دیالە و بەغدا بوونیان ھەیە لە نزیک شارەدێی سلێمان بەگ و شارۆچکەی دووز لە گەڵ فەرماندەی ھێزەکانی دجلە عەبدولئەمیر زەیدی
Top