ده‌روازه‌ی سنووری باشماخ ده‌كرێته 24 سه‌عاتی
به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح، پارێزگاری سلێمانی به یاوه‌ری وه‌فدێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی، سه‌ردانی مه‌رزی باشماخی نێوده‌وڵه‌تی كرد و له دیوی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌شداری كرد له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی ته‌رمیناڵ له ده‌روازه‌كه‌دا.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه جێگری وه‌زیری رێگه‌وبان و گواسته‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و پارێزگاری كوردستان (سنه) و نوێنه‌ری مه‌ریوان له په‌رله‌مانی ئێران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران تیدا ئاماده‌بوون، چه‌ندین وتار پێشكه‌ش كران.
هه‌ر له میانه‌ی رێوره‌سمه‌كه‌دا، ئاغای خاجێی به‌رپرسی گواستنه‌وه‌ی پاشماغ رایگه‌یاند: "ئێمه زۆر خۆش حاڵین به كردنه‌وه‌ی ئه‌و تیرمیناڵه كه خزمه‌تێكی گه‌وره ده‌كات به هه‌ردوو وڵات له رووی ئابووری و كه‌لتوری و سیاسی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد: كه رۆژانه زیاتر له هه‌زار و 200 بۆ هه‌زار و 500 ئۆتۆمبێل له‌م سنووره‌دا هاتوچۆ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئێران زۆر كات له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كێشه‌و گرفتی ئه‌و سنووره رۆژ به رۆژ باشتر بكه‌ن.
پارێزگای سلێمانی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: نوێترین پڕۆژه‌ش كه له‌ئێستادا دراوه به كۆمبانیا،بۆ درووستكردنی دوو سایدی نێوان هه‌ردوو سنووری سلێمانی و باشماغ به گوژمه‌ی 41 ملیار دیناری عیراقی جێبه‌جی ده‌كرێت.
له وتاره‌كاندا ته‌ئكید له بابه‌خی ده‌روازه‌ی سنوری باشماخ كرایه‌وه بۆ هه‌ردوو وڵات و گه‌شه‌پێدانی زیاتری ده‌روازه‌كه‌ش به هۆیه‌ك بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو لا له قه‌ڵه‌م درا.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و له به‌شێكیدا رایگه‌یاند: "چاكه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و دانیشتوانی پارێزگاكانی سه‌رسنورمان له بیرناچێت كه له رۆژانی ته‌نگانه‌دا به هانامانه‌وه هاتوون و ئێستاش ده‌رفه‌تی باش هه‌یه‌و كاتی ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانمان زیاتر گه‌شه‌پێبده‌ین".
پارێزگاری سلێمانی ده‌روازه‌ی باشماخی به شاده‌ماری بازرگانی و ئابووری سلێمانی و كۆماری ئیسلامی ئێران له قه‌ڵه‌م دا‌و وتی: "هه‌رچی پێویست بێت بۆ گه‌شه‌پێدانی ده‌روازه‌كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".
له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا پارێزگاری سلێمانی، رایگه‌یاند: ژماره‌كان نیشان ده‌ده‌ن بارزگانی و هاتوچۆی گه‌شتیاری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ساڵ به‌ساڵ له به‌رزبوونه‌وه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه كه‌متره له خواستی هه‌ردوو لا و ده‌یانه‌وێت ژماره‌كان زیاتر به‌رز بكه‌نه‌وه.
پارێزگار وتی: "هه‌ر له‌و رووه پارێزگاری سلێمانی هه‌وڵه‌كانی بۆ كردنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌روازه‌ی تری ره‌سمی له‌نێوان سلێمانی و كۆماری ئیسلامی ئێران خستووه‌ته‌ڕوو، ته‌ئكیدیشی له جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتننامه‌كانی لێكگه‌یشتنی نێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگا هاوسنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران كرده‌وه بۆ گه‌شه‌پێدانی ده‌روازه سنوورییه‌كان".
هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا پارێزگاری سلێمانی ده‌ستخۆشی له پارێزگاری كوردستان كرد بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی ته‌رمیناڵ له ده‌روازه‌كه‌دا و ئاماژه‌ی بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌و ده‌روازه‌یه و ئاشكرایكرد رێگه‌ی نێوان باشماخ-پێنجوێن له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی به دووسایدكردنی رێگه‌ی سلێمانی-باشماخ، راده‌ستی دوو كۆمپانیا كراوه بۆ جێبه‌جێ كردن كه درێژییه‌كه‌ی 12 كم ه به به‌های 41 ملیارد دینار.
دوای مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ترمیناڵی باشماخ، له نێوان پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری كوردستان(سنه) به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی هه‌ردوو لا، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌رێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه و گرفته‌كانی ده‌روازه‌ی باشماخ گفتۆگۆیان له‌سه‌ركرا.
هه‌ردوولا هاورابوون، هه‌وڵی ته‌واو بدرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و جێ به‌جێ كردنی رێكه‌وتننامه‌كانی لێكگه‌یشتنی نێوانیان.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا هه‌ردوولا هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه 24 كاتژمێر كراوه بێت به‌رووی هاووڵاتیان و گه‌شتیاراندا.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بریاردرا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوو لا له رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ی داهاتووه‌وه بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ له ده‌روازه‌كه كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆ بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌كردنی رێگری و كێشه‌كانی ده‌روازه‌كه‌و كردنی به 24 كاتژمێری.
خه‌ندان
