عومره‌كارێکی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری مه‌ككه كۆچی دواییكرد
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: " به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، دوای ته‌واوبوونی نوێژی به‌یانی، خاتو (خه‌دیجه قادر محمد)، كه له‌دایكبوی ساڵی 1947ـە و دانیشتووی ناحیه‌ی داره‌تووی هه‌ولێره، به‌هۆی رووداوی هاتووچۆ له‌به‌رده‌م هوتێله‌كه‌ی خۆی له‌شاری مه‌ككه، كۆچی دواییكرد".
نەقشبەندی لە بارەی بەخاکسپاردنی ئەو ژنە، گوتی:"ئەو خوالێخۆشبووە دوو كوڕی خۆی له‌م گه‌شته‌ی عومره‌دا یاوه‌ری ده‌كه‌ن و بڕیاریانداوه كه‌وا له‌گۆڕستانی شاری مه‌ككه به‌خاك بسپێردرێت."
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف گوتیشی:"لە رۆژی 31-1-2014 ناردنی عومرەکارەکان بۆ حەجی عومرە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا 5000 کەس نێردراون، پێمانوایە تا کۆتایی مانگی رەمەزان 70 هەزار کەس بڕواتە سعودیا بۆ بەجێهێنانی حەجی عومرە.
رووداو
