بنكەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ئافرەتانی قەڵادزێ كرایەوە
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ئافرەتانی راپەڕین، هەژار محەمەد بە پەیامنێری راگەیاند، لە پێناو زیاتر گرنگیدان بەئافرەتان و رووبەربوونەوەی كێشە و گرفتەكانیان و هەوڵدان بۆ كەمكردنەوە و بنەبڕكردنی توندوتیژییەكان دژ بە رەگەزی مێینە، لە مەراسیمێكدا، نوسینگەی قەلادزێ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان كرایەوە.
گوتیشی،.لەمیانی وتەیەكیدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین وێرای دەستخۆشی، هیوای خواست نوسینگەكە ببێتە هۆكارێك بۆ بەدواداچوونی باشتربۆ كەیسەكانی ئافرەتان و كەمكردنەوەی توندوتیژییەكان لە سنوورەكەدا.
باسی لەوەشكرد،هاوشێوەی چەند بەڕێوەبەرایەتی و نوسینگەیەكی ترن لێپرسراوی ئەو نوسینگەیەش لە رەگەزی نێر دانراوە.
