نرخی زێر لە بازاڕەكانی كوردستان بەرز دەبێتەوە

نرخی زێر لە بازاڕەكانی كوردستان بەرز دەبێتەوە
قارەمان جەوهەر سەرۆكی سەندیكای زێرینگرانی كوردستان رایگەیاند: چەند رۆژێكە بە شێوەیەكی بەرچاو نرخی زێر لە بازاڕەكانی كوردستان لەبەرز بوونەوە دایە.
هەروەها وتی: هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە وڵاتی ئەمریكا دەیەوێ بە شێوەیەكی گشتی نرخی زێر لە سەرجەم بازاڕەكانی دنیا بەرز ببێتەوە لەو نرخەی هەیە.
راشیگەیاند: هاوكات لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی بەرچاو خواست لە سەر زێر هەیە، ئەمەش بۆتە هۆكارێكی تر لە ماوەی 3 رۆژدا نرخی یەك مسقاڵ زێر عەیار 21 لە بڕی 215 هەزار دینار بۆ بڕی 240 هەزار دینار بەرز ببێتەوە، بۆیە پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەكەش دەكرێ.
Top