هەر كەسێك كڕین و فرۆشتن یان ساختەكاری بە كارتی دەنگدانی ئەلیكترۆنی بكات ناپاكییە
مەلا نیاز دەرگەیی سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: پێویستە هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان سەردانی ناوەندەكان بكەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدانی ئەلیكترۆنی بۆ ئەوەی لە رۆژی هەڵبژاردندا مافی بەشداری كردنیان هەبێت.
ئەوەشی خستەروو، ماوەیەكە دەنگۆیەكی ئەوەش هاتۆتە ئاراوە بەوەی مامەڵەی كڕین و فرۆشتن بە كارتی دەنگدانی ئەلیكترۆنی دەكرێ، یاخود ساختەكاریان كردووە، هەر كەس و لایەنێك ئەو جۆرە مامەڵانە بكات بە ناپاكی هەژمار دەكرێ و ناپاكیش لای خودای گەورە حەرام و گوناهە.
