لە سلێمان بەگ ئەفسەرێك و پۆلیسێك كوژران

 لە سلێمان بەگ ئەفسەرێك و پۆلیسێك كوژران
بەهۆی كەوتنەوە خوارەوەی گوللە هاوەنێك لەشارەدێی سلێمان بەگ ئەفسەرێك و پۆلیسێك كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی راگەیاند كە بەهۆی كەوتنە خواڕەوەی گوللە هاوەنێك بۆ سەر بنكەیەكی پۆلیسی پۆلیسی شارەدێی سلێمان ئەفسەرێك بە پلەی نەقیب و پۆلیسێكی دیكەش كوژران و 11 پۆلیسی دیكەش بریندار بوون.

هەروەها ئاشكرای كرد كە شەڕ و پێكدادانی نێوان سوپای عێراق و چەكدارانی داعش لە هەندێك ناوچەی شارەدێكە بەردەوامە و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەك هاووڵاتی ماڵ و حالی خۆیان جێهێشتووە.

لەلایەكی دیكەوە و لە شاری كەركوك و دەوروبەری دوو حالەتی رفاندن رووی داوە، كە یەكێكیان هاوولاتی توركمانە لە گەرەكی موسەلای شاری كەركوك بە ناوی تەحسین رەشید فەقێ و تەمەنی چل و هەشت سالە و، ئەوی دیكەشیان لە گوندی حەلوەی سەر بە شارەدێی زاب بە ناوی شیرین سەندی عەبد و تەمەنی شازدە سالە. جێی باسە لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو، چوارەمین حالەتی رفاندنە كە لە شاری كەركوك و دەوروبەری ئەنجام دەدرێت.






kdp.info
Top