كەركوك ...تەقینەوەی دووبۆمب 8 قوربانی لێكەوتەوە

كەركوك ...تەقینەوەی دووبۆمب 8 قوربانی لێكەوتەوە
تیرۆریستان هەرجار و بەشێوەیەك كاری تێكدەرانە ئەنجام دەدەن لە شاری كەركوك ئامانج تەنها نانەوەی دووبەرەكی و ئاژاوەیە لە نێوان نەتەوەكانی شارەكە.



سەرچاوەیەك لە هێزە ئەمنییەكانی كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند "بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو لە گەڕەكی یەكی حوزەیران لە باشوری شاری كەركووك بەهێزەكانی پۆلیسی ئامادە 7 بریندار و كوژراوێكی لێكەوتەوە كە 4 لە بریندارەكان پۆلیسن و 3بریندار هاووڵاتین و كوژراوەكەیش كەسێكە بەپلەی ئەفسەر .



ئاماژەی بەوەكرد " دوای گەیشتنی تیمەكانی فریاگوزاری بریندارەكانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەكانی كەركوك بۆ چارەسەر كردنی برینەكانیان كە دوو لە بریندارەكان برینەكانیان سەختە .
Top