نێچيرڤان بارزانى پێشوازى باڵيۆزى ئێران كرد
له ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه دووقۆڵييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران و بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان به‌تايبه‌تيش له بواره‌كانى بازرگانى و ئابووريدا و ڕه‌خسانى ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانيا و خاوه‌نكار و وه‌به‌رهێنه‌ره ئێرانييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان خرانه به‌ر باس و گفتوگۆيان له‌سه‌ر كرا.
له به‌شێكى ديكه‌ى ديدارهكهدا ڕه‌وشى ئێستاى سياسيى عيراق و ڕووداو و پێشهاته ئه‌منى و سه‌ربازييه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار و چه‌ند ناوچه‌يه‌كى ديكه‌ى عيراق و بارودۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، هه‌روه‌ها دانوستانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ دامه‌زراندنى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
باڵيۆزى ئيران له عيراق پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ دانوستانه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نيوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عيراقى فيدرال دووپات كرده‌وه و هيواى خواست هه‌ردوولا له ڕێگه‌ى ديالۆگ و لێكگهيشتنهوه بگه‌نه چاره‌سه‌رێك كه مايه‌ى ڕه‌زامه‌نديى هه‌ردوولا و له به‌رژوه‌نديى ته‌واوى عيراقدا بێت.
