عێراق بڕیاریدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستان بنێرێت
دواى سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غداو گفتووگۆكانى نێوانیان سه‌باره‌ت به كێشه‌ى بودجه‌و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كوردستان ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕیاریداوه مووچه‌ى مانگى 2ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بنێرێت.
نه‌جیبه نه‌جیب په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى كوردستانى (پارتى) ئاشكراى كرد ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌و ره‌زامه‌ندیه‌ى داوه‌و ئه‌وه‌ش بابه‌تێك نییه كه عێراق بتوانێ بڕیارى له‌سه‌ر نه‌دات، چونكه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بژێوى ژیانى خه‌ڵكه‌و ناكرێت به هیچ به‌هانه‌یه‌ك دوابخرێت.
باس‌نیوز
