سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە هەردوو یەكێتیی قوتابیان و لاوانی كوردستان دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە هەردوو یەكێتیی قوتابیان و لاوانی كوردستان دەكات
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

قوتابیان و لاوانی خۆشەویست

بەبۆنەی ٦١ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتان (یەكێتیی قوتابیانی كوردستان ‏و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان) پیرۆزباییان لێ دەكەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.‏

ئەم دوو رێكخراوە جێدەستیان لەناو مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا دیارە و نەک هەر پێشمەرگە و پاڵپشتێکی پۆڵایینی شۆڕش بوون، بەڵکو قوتابخانەیەک بوون بۆ پێگەیاندنی کادیر و سەرکردەی تێکۆشەر بۆ گەلەکەیان.

ئێستایش کە گەلەکەمان لە قۆناخێکی هەستیاری خەباتی ڕزگاریخوازی خۆیدایە، ڕۆڵی ئێوە زۆر هەستیار و گرینگە و پێویستە بە هەمان هەستی پێشمەرگانەوە بەرپەرچی ئەو هەوڵانە بدەنەوە کە بۆ بێ ئیرادەکردن و لاوازکردنی هەستی نیشتیمانپەروەری لای گەنجانی وڵاتمان لەئارادایە. پێویستە ئێوە پاڵپشتی ئاوەدانیی وڵات و پارێزگارییکردن لە گەل و وڵاتەکەتان بن و لە سەنگەری خوێندن و زانستدا درێژە بە خەباتی خۆتان بدەن.

سەربەرز و سەرکەوتوو بن.



مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

‏17/2/2014‏
Top