نوێنەرێکی کورد:بەغداد لەگەڵ هەرێم ڕێک نەکەوێت کێشە بۆ بودجەکەی دروست دەبێت
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانی کوردستان"ئازاد زەینەڵ"لە لێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس و رادیۆی پەیامنێر گووتی:"ئەمجارەیان کەشێکی لەبار هەیە بۆ گفتوگۆ کردنی نێوان هەرێم و بەغداد، نیەتێکیش هەیە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان".
گووتیشی:"حکومەتی بەغداش پێویستی بە ئێمەیە چونکە حکومەتی عێراق بودجەکەی وا خەمڵاندووە کەوا ڕۆژانە دەبێت سێ ملیۆن و چوارسەد هەزار بەرمیل بڕوات ئەوکات سەدو چل ترلیۆن دینار بەدەست بهێنن".
ڕاشیگەیاند:"ئەگەر ڕێژەی نەوتەکە بەو شێوەیە نەڕوات ئەوا شانزە ترلیۆن دیناری دیکە دەچێتە سەر کورت هێنانی بودجەی گشتی کە ئێستا بە سی ترلیۆن خەمڵێندراوە".
