نێچیرڤان بارزانی و نووری مالیکی کۆبوونەوە
بەر لە سەردانەکە، باسی ئەوەدەکرا، کە لە ئەجێندای سەردانەكەدا بڕیار نییە شاندەكەی هەرێمی كوردستان چاویان بە نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بكەوێت و تەنیا لەگەڵ حوسێن شەهرستانی، جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و عەبدولكەریم لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق كۆدەبنەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 17.2.2014، شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری بەغدا.
پێشتر سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر ئامانجی سەردانەكە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، "سەردانەكەی شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، بۆ دوو تەوەری سەرەكی دەبێت، كە یەكێكیان سەبارەت بەو گرفتەی بودجەیە، كە ئێستا هەیە و لە پەرلەمان تاوەكو ئێستا گفتوگۆی لەسەر نەكراوە و لایەنی كوردی پێی رازی نییە، كە كەموكوڕیو كۆمەڵێك ناحەقی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستانی تێدایە، دووەمیش لەسەر دۆسیەی وزە دەبێت".
رووداو-
