ململانێی مه‌زهه‌بی نێوان سوننه‌ و شیعه‌ فیتنه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و عێراق له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵدەوەشێنێت

ململانێی مه‌زهه‌بی نێوان سوننه‌ و شیعه‌ فیتنه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و عێراق له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵدەوەشێنێت
لە دیمانەیەكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان دكتۆر محەمەد شەریف دەڵێ:
كێشه‌ی سوننەو شیعە كە زیاتر لە 1350 ساڵە سه‌ری هه‌ڵداوه‌، كۆنترین ناكۆكییە لەناو ئیسلامەتیدا هەیە، ئەویش بریتییە لەوەی كێ مافی ئیمامەتی هەیە، راستی و دروستی ئەمە بووە مایەی دەستپێكردنی ئەشكال و كێشەكە، ، به‌ر شۆڕشی ئیسلامی ئێران، زانایانی شیعە راوبۆچوونیان وا بوو كە نابێت دەوڵەتیان هەبێت تا ئیمامی مەهدی مونتەزر دێت، به‌ڵام دوای دروست بوونی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی شیعه‌ سیاسەتیش خۆی خزاندە نێو ململانێی سوننەو شیعەوە، پاش رووخانی رژێمی پیشوو دیسان ئه‌م ناكۆكییه‌ تێكه‌ڵی سیاسه‌ت كرا و له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی شیعه‌ و سوننه‌ حكومه‌ت دامه‌زرا، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسییەت و دادپەروەریی، لەم قۆناغەدا شیعە باڵا دەستن، شیعەو سوننە كۆنن، بەڵام كێشەكەی عیراق لەوەدایە كە ململانێی ناوخۆییەو رۆژئاوا پەیوەندیان پێوەی نییە بەڵكو شیعە خۆیان بە ستەملێكراوی هەزار ساڵە دەزانن و دەیانەوێ تۆڵە لە سوننە بكەنەوە.
هەروەها دكتور محمد گوتی: سەبارەت بە كوردیش زیاتر لە سەد ساڵە شۆڕش دەكات لە پێناو رزگاركردنی نەتەوەو نیشتمانەكەی و هەرگیز شۆڕشەكەی تایفی نەبووە، واتا شۆڕشی هەموو ناوچەكانی كوردستان مەبەستی باڵادەستیی سوننە نەبووە، هەتا سەركردایەتیی شۆڕشی كوردیش دوور بووە لە تایفییەت و رۆڵی چاكسازیی لە نێوان شیعەو سوننەی عیراق بینیوە، بۆیە سوننەو شیعە رێز لە هەڵوێستی كوردو سەركردایەتییەكەی دەگرن، كوردیش میانگیر بووە كە بە لای هیچ كامێكیاندا نایەت، كوردستانیش هەمیشە رووبەڕووی تیرۆریستان وەستاونەتەوە لە داعش و قاعیدەو رێكخراوە تیرۆریستەكانی دیكە كە هەوڵی پێ قاییم كردن بدەن لە خاكی كوردستان ، تیرۆریستان دوژمنی مرۆڤ و ئیسلامیشن، ئەو ئاژاوە تایفییەی لە عیراقدا هەیە بە گشتی زۆر كاریگەریی خراپی هەیە، له‌میژووی ئیسلامدا ململانێی خوێناوی هه‌بووه‌، بەڵام قه‌ت به‌و ئاستە ترسناكە نەبووە وەك ئەوەی كە ئێستا له‌به‌شه‌ عه‌ره‌بیه‌كه‌ی عێراق ده‌یبینین تەنانەت لەسەر ناویش مرۆڤ دەكوژرێت، بەڵام مانای وانییە كە هەموو شیعە وا بیر دەكه‌نەوە، هەروەها هەموو سوننەش لەگەڵ قاعیدە نین، ، ئەوەی ئێستا لە بەغدا دەگوزەرێت فیتنەیەكی گەورەیە.
شايانى باسه دكتور گوتی: هەرچەندە كورد زۆر هەڵوێستی دیارو بەرزی هەبووە بۆ پاراستنی ئایینی ئیسلام ،به‌ڵام وڵاتانی ئیسلام بە تایبەتیش عەرەبەكان، هەڵوێستیان بەرامبەر جینۆسایدو ئەنفالی كورد نییە، وەك دەوڵەتانی رۆژئاوا، ئەمەش بۆ كێشەی مەنزومە فكرییەكە دەگەڕێتەوە، جیهانی ئیسلام لەگەڵ ئیسلام نین، بەڵام ئەو كاردانەوەیەی رۆژئاوا هەیەتی بەرامبەر بە جینۆساید، ئەمە زەحمەتە لە جیهانی ئیسلامیدا دروست بكرێت، ئەم یاسای جینۆسایدە یاسایەكی رۆژئاواییەو لە دانانی جیهانی ئیسلامی نییە، ئەمە لە چەندین وڵات روویداوە تورك بەرامبەر بە ئەرمەن، ئەڵمانیا بەرامبەر بە جوولەكە و لە یۆگسلافیاش و شوێنی دیكە.



بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(965)دا
Top