كوردێكی شەبەك لە موسڵ رفێندرا

كوردێكی شەبەك لە موسڵ رفێندرا
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای موسڵ رایگەیاند، درەنگانی دوێنێ شەو لە گەڕەكی بەكری شاری موسڵ ژمارەیەك چەكدار كە لە نێو ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم دەبلیو بوونە هاووڵاتیەكی كوردی شەبەكیان رفاندووە.
سەرچاوەكە وتیشی: ئەو هاووڵاتیە كاسبكارەو تەمەنی نزیكەی 40 ساڵانە، تا ئێستا چارەنووسی نا دیارە.
راشیگەیاند: هێزەكانی ئەمنی دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەست پێكردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرەداوێكیان دەست نەكەوتووە.
Top