پەرلەمانتارێك: ئومێد دەكرێ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بكرێ
مەحموود عوسمان پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند: ئومێدێكی زۆر هەیە بتوانرێ لە كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆی شاندی هەرێم و بەغدا چارەسەری ناكۆكیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بكرێ.
وتیشی، گەیشتن بە چارەسەرێك كاریگەریی ئەرێنی لەسەر كۆی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق دەبێ، چونكە پرۆسەی سیاسیی دووچاری گرفتی زۆر كردووەو پەسەندنەكردنی پرۆژە یاسای بوودجەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابووری هاووڵاتیانیش دروستكردووە.
