شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
بریاروایە بودجە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق نیوەڕۆکی گفتوگۆکانی شاندەکە و بەرپرسانی حکومەتی عێراق بێت.
شاندەکە پێکهاتووە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتیەکان، عەلی سندی، وەزیری پلاندانان و سەفین دزەیی گوتە بێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
پێشتر سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر ئامانجی سەردانەكە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، "سەردانەكەی شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، بۆ دوو تەوەری سەرەكی دەبێت، كە یەكێكیان سەبارەت بەو گرفتەی بودجەیە، كە ئێستا هەیە و لە پەرلەمان تاوەكو ئێستا گفتوگۆی لەسەر نەكراوە و لایەنی كوردی پێی رازی نییە، كە كەموكوڕیو كۆمەڵێك ناحەقی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستانی تێدایە، دووەمیش لەسەر دۆسیەی وزە دەبێت.
رووداو
