سهرۆكی ههرێم لهگهڵ مهكتهبی سیاسی پارتی كۆبۆوه
لەم كۆبوونەوەیەدا كە تایبەت بوو بە قسەكردن لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی تازە، دوایین هەنگاوەكانی دانوساندنی نێوان لایەنە سیاسییەكان لەمەڕ پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران و بەشداربووانی كۆبوونەوەكە لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە پێویستە دانوساندن و پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا هەبێت و لە ماوەیەكی نزیكیشدا كابینەی تازە ڕابگەیێندرێت.
پەیوەست بە پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لەپێناو خێراتركردنی پڕۆسەی دانوساندنی لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوە، كۆمەڵێك بڕیاری دەركرد.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا ئەنجامەكانی سەردانی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی توركیا خرایە بەر باس و قسەیش لەسەر ناوەڕۆكی سەردانی شاندی باڵای هەرێم كرا كە بڕیارە سبەی سەردانی بەغدا بكات.
بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێكی دیكەی ئەم دانیشتنە بوو.
