له هه‌ولێر به‌نگلادیشییه‌ك و كرێكاریكی باكور و منداڵێك گیانیان له ده‌ست دا
كاروان عه‌بدولكریم به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى هه‌ولێر راگه‌یاند ’ئه‌مڕۆ سه‌عات 8ی سه‌رله‌به‌یانى له ناحیه‌ى به‌حركه به‌هۆى ئاگركهوتنهوهوه له ماڵێكدا منداڵێكى ته‌مه‌ن 4 ساڵ به‌هۆى سوتانه‌وه گیانى له‌ده‌ست دا’.
گوتیشى ’هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌عات 10ی پێش نیوه‌ڕۆ له كارگه‌یه‌كى چیمه‌نتۆ پارچه ئاسنێك ده‌كه‌وێت به‌سه‌رى كرێكارێكدا و ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات’. گوتیشى كرێكاره‌كه خه‌ڵكى باكورى كوردستانه.
هاوكات سه‌عات 11ی ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ى داره‌توو كرێكارێكى به‌نگلادیشى ئۆتۆمبێلى كۆكرنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك لێی ده‌دات و ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات. شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ده‌ستگیر ده‌كرێت.
باس‌نیوز
