لە دیالە ژمارەیەك تیرۆریستی تایبەت بە بۆمبرێَژكردنی ئۆتۆمبیل دەستگیر دەكرێن

لە دیالە ژمارەیەك تیرۆریستی تایبەت بە بۆمبرێَژكردنی ئۆتۆمبیل دەستگیر دەكرێن
بەرێوەبەری پۆلیسی دیالە ئاشكرای کرد، لە لایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لە زنجیرە چیاكانی حەرین توانیویانە ژمارەیەك تیرۆریستی سەر بە داعش دەستگیر بكەن كە تایبەت بە بۆمبرێژكردنی ئۆتۆمبیل و توانیایانەوە لە ماوەیەكی كەماد ئۆتۆنمبیل بۆ تەقاندەوە ئامادە بكەن.


بەرێوەبەری پۆلیسی دیالە، لیوا روكن جەمیل ئەلشەمەری، لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، ئاشكرای كرد: لە لایەن هێزێكی تایبەتی پۆلیسی دیالەوە لە ناوچەی حەمرین، چوار تیرۆریستی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە "داعش" دەستگیر كراون كە تایبەتن بە بۆمبرێژكردنی ئۆتۆمبیل و ئامادەكردنی بۆ تەقاندنەوە.



جەمیل ئەلشەمەری ئاماژەشیدا، ئەو تیرۆریستانە بە شێوەی گەرۆك لە پارێزگاكە لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی دیكە دەگوازرێنەوە و بەهۆی شارەزاییانەوە لە ماوەیەكی كەمدا دەتوانن ئۆتۆمبیل بۆمبرێژبكەن و بۆ تەقاندەوە ئامادەی بكەن.
Top