9 دز له سۆران ده‌ستگیر ده‌كرێن
نه‌قیب محه‌مه‌د عه‌لى، وته‌بێژى پۆلیسى سۆران له‌مباره‌یه‌وه راگه‌یاند،له ماوه‌ى زیاتر له مانگێكى ئه‌مساڵ 13 دزى له سنوورى سۆران كراون و هێزه‌كانى پۆلیسیش ده‌ستیان كردووه به لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون، بۆیه له‌به‌رده‌وامى به‌دواداچوونه‌كانیان توانیویانه 9 كه‌س به تۆمه‌تى دزیكردن ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئه‌م وته‌بێژه ئاشكراشى كرد كه دزه‌كان به پێى مادده‌ى 444 له یاساى سزادانى عێراقى سزا دراون و دانیان ناوه به دزینى چه‌ندین كه‌ل و په‌لى هاووڵاتییان هه‌ر له كۆمپیوته‌ر و پاره‌و زێڕ و كه‌لوپه‌لى گرانبه‌ها.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستاش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى چۆمان 2 كه‌سیان ده‌ستگیركردن كه خه‌ریكى دزى بوون له ماڵى هاووڵاتییه‌كى قه‌زاى چۆمان.
له‌مباره‌وه شه‌ریف عه‌لى، به‌رپرسى بنكه‌ى پۆلیسى چۆمان بۆ (باس‌نیوز) ئاشكراى كرد ئه‌و 2 كه‌سه دانیان ناوه كه چه‌ندین دزیان له سنوورى چۆمان كردووه، به‌پێى ئامارێكى ئه‌م بنكه‌یه‌ش له سنوره‌كه‌یان 8 دزى ئه‌نجام دراون له ساڵى 2013 و هیچ دزیه‌كیش نه‌ماوه بكه‌ره‌كه‌ى ئاشكرا نه‌بووبێت.
وته‌بێژى پۆلیسى سۆران گووتیشى: ’دزه‌كان دانیشتووى سۆران و شاره‌كانى تر‌ى كوردستانن’.
به‌پێى وته‌ى پۆلیسى چۆمان، ئه‌و 2 دزه‌ى له چۆمانیش ده‌ستگیركران، دانیشتووى هه‌مان قه‌زا بوون.
باس‌نیوز
