سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا لە چەند رۆژی داهاتوو ئەنجام دەدرێ
وتیشی: بێگومان لەم سەردانەدا دوو تەوەری سەرەكی گفتوگۆیان لەبارەیەوە دەكرێ كە جگە لە باس كردنی دۆخی ئەمنی لە عێراق و ئەو ئالۆزیانەی ئێستە لە ئارا دایە، هەروەها دوو تەوەری سەرەكی باسیان لەوە دەكرێ كە یەكێكیان بریتیە لە بوودجەی عێراق بە گشتی و ئەو بڕەی كە هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك تێبینی لەسەر هەیە، هەروەها دۆسیەی ووزەش كە یەكێكە لە بابەتەكان كە ماوەیەكە بۆتە بابەتی گفتوگۆ، بە ئومێدی ئەوەیان گفتوگۆیەكان چڕ تر بكرێنەوەو ئەو بابەتانەی وەك پێشنیاز ئالوگۆڕ كراون گفتوگۆیان لەسەر بكرێ و خاڵە هاوبەشەكان كۆبكەینەوە و بگەینە ئەنجامێك بە دڵنیایەوە لە بەرژەوەندی هەموو عێراق دا بێت.
