سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ ده‌درێت

سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ ده‌درێت
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی هه‌رێم له‌ سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ی مانگی رابردووی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته‌ ده‌درێت و دوای ئه‌ویش مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

گه‌زیزه‌ محێدین، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی هه‌رێم له‌ سلێمانی به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌، مووچه‌ی مانگی رابردووی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته‌ن دابه‌شده‌كرێت.

وتیشی: "دوای ته‌واوبوونی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ده‌كرێت، كه‌ ئه‌ویش له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌بێت".








خه‌ندان









خه‌ندان
Top