ته‌رمی مامۆستایه‌ك به سه‌ر بڕاوی دۆزایه‌وه
نه‌قیبی ماف په‌روه‌ر جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین، وته‌بێژی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ به خه‌ندانی راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (15ی شوباتی 2014) ته‌رمی مامۆستایه‌ك له ناحیه‌ی شۆڕشی سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ دۆزرایه‌وه.
وتیشی: "له ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه و كه‌سوكاره‌كه‌شی هیچ سكاڵایه‌كیان تۆمار نه‌كردوه".
وته‌بێژی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ راشیگه‌یاند: ئه‌و مامۆستایه وه‌ك توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له خوێندنگه‌ی بڵندی بنه‌ڕه‌تی ده‌وامی كردوه.
خه‌ندان
