توركیا پابەندیی خۆی بە رێككەوتنی وزەی هەولێر ـ ئەنقەرە دووپاتدەكاتەوە
ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی 14ی شوباتی 2014، نێچیرڤان بارزانیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری له ئیستانبول له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا كۆ بووه‌وه.
ده‌رباره‌ی پرسی وزه و ڕێككه‌وتنی وزه‌ی هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره‌ی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و توركیا و كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، ئه‌ردۆغان دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌ته‌كه‌ی پابه‌نده به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مۆری كردووه، هه‌روه‌ها پشتگیریی حكوومه‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌و دانوستان و گفتوگۆیانه‌ی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عیراقی فیدرال دووپات كرده‌وه كه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو له به‌رژوه‌ندیی هه‌موواندا، له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه و هیوای خواست له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له كه‌شێكی دۆستانه‌دا به‌ڕێوه چوو، هه‌ر یه‌ك له عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، د. فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌ت له شاندی هه‌رێم و تانه‌ر یلدز وه‌زیری وزه‌ی توركیا و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران له لایه‌نی توركی ئاماده‌ی بوون، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌وشی ئه‌منی و سیاسیی عیراق و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق و بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا. دوای كۆتاییهاتنی سه‌ردانه‌كه‌ش، دوێنێ شه‌و شاندی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر.
