چاوەڕێ دەکرێت پەرلەمانی ئەوروپا بڕیار لەسەر ناساندنی جینوسایدی كورد بدات
گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی شەھیدانی ھەرێمی کوردستان فوئاد عوسمان, گوتی: ئەو کۆبوونەوەیە تایبەتە بە لیژنەی کاروباری دۆسیەی عیراق لە پەرلەمانی ئەوروپی کە تایبەت کراوە بە پرسی جینوسایدی گەلی کوردستان، لەو کۆبوونەوەیەدا ئەو لیژنەیە دوای تاوتوێکردنی بابەتی جینوساید دەکات کە تیایدا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئامادەی دەبێت, چاوەرێ دەکرێت پێشنیاری ئەوە بکات پەرلەمانی ئەروپی بڕیار لەسەر جینوسایدی گەلی کوردستان بدات.
گوتیشی: دوای کۆبوونەوەکە چاوەڕێ دەکرێ پێشنیاری لیژنەکە بدرێتە یەکیتی ئەورپا و پەرلەمانی ئەروپی و کاسرین ئاشتۆن رێکخەری کاروباری یەکێتی ئەوروپی و لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەروپی.
ناساندنی کەیسی جینۆسایدی گەلی کورد دوای ئەو تاوانە کۆمەڵکوژییانە دێت کە رژێمی پێشووی عیراق، دەرھەق بە گەلی کورد کردوویەتی. ئێستاش بە ھەوڵی ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکانی گەلی کورد ئەو دۆسیەیە گەیشتۆتە پەرلەمانی ئەوروپایی کە ٧٦٦ئەندامن و دابەشی سەر ژمارەیەک لە لیژنە کراون، لیژنەی دۆسێی عیراق و رۆژھەڵاتی ناوەراست یەکێکە لەو لیژنانە کە پرسی ئەو بەشەی ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست شەن و کەو دەکات.
