بارزانی و نەوشیروان مستەفا لەسەر ئەم خاڵانە رێککەوتن
بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، مەسعود بارزانی و نەوشیروان مستەفا لەسەر ئەم 3 خاڵە رێککەوتوون:
1/ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان.
2/ یەکهەڵوێستی هەردوولا بەرامبەر بەغدا.
3/ پێکهێنانی حکومەت بە زووترین کات.
لەبارەی پۆستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشیەوە، بارزانی و نەوشیروان مستەفا رێککەوتوون، کە گۆڕان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دابنیشن و هەموو پۆستەکان یەکلایی بکەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.2.2014، نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، بە یاوەری شاندێکی بزووتنەوەکەی، کە پێکهاتبوو لە عومەری سەید عەلی، جەلال جەوهەر، محەممەد حاجی، ئارام شێخ محەممەد، ئاکۆ حەمەکەریم و مستەفای سەید قادر، لە هاوینەهەواری پیرمام سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد.
رووداو
