فازڵ نەبی دەستی لە پۆستەكەی هەڵگرت
بە پێی زانیارییەكان فازڵ نەبی بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق لە فراكسۆنی هاوپەیمانی كوردستانی بە شێوەیەكی رەسمی داواكاری دەست هەڵگرتن لە پۆستەكە پێشكەش بە رۆژ نووری شاوێس جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە بۆ ئەوەی لە رێی ئەوەوە بە مالیكی سەرۆك وەزیران بدرێ.
لە نامەكەی نەبی هاتووە كە بە هۆی ئامادەنەبوونی حكوومەتی عێراقی بە پێنەدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئەو داواكاریەكەی پیشكەش كردووە.
