3 ئه‌ندامى سه‌ر به‌رێكخراوى قاعیده‌ ده‌ستگیر كران

3 ئه‌ندامى سه‌ر به‌رێكخراوى قاعیده‌ ده‌ستگیر كران
به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى نه‌هێشتنى تاوان له‌خانه‌قین ده‌ستگیركردنى 3 ئه‌ندامى سه‌ر به‌رێكخراوى قاعیده‌ى له‌ گوندێكى سه‌ر به‌شارى خانه‌قین راگه‌یاند.
فه‌رهاد ره‌فعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى نه‌هێشتنى تاوان له‌شارى خانه‌قین،راگه‌یاند ’شه‌وى رابردوو، له‌گوندى (قایه‌)ى سه‌ر به‌قه‌زاى خانه‌قین له‌هه‌ڵمه‌تێكى هاوبه‌شی پۆلیسى خانه‌قین‌ و پۆلیسى فیدراڵیدا، توانراوه‌ 3 ئه‌ندامى سه‌ر به‌رێكخراوى قاعیده‌ ده‌ستگیر بكرێت’.
هه‌روه‌ها گوتى ’یه‌كێك له‌ده‌ستگیركراوه‌كان پێشتر به‌پێى ماده‌ى 4ى تیرۆر له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى پارێزگاى دیاله‌وه‌ داواكراوبووه‌و سه‌رجه‌میشیان به‌مه‌به‌ستى خۆحه‌شاردان روویان كردۆته‌ ئه‌و گونده‌’.









باسنیوز
Top