15 هەزار قوتابی كوردستان دەخرێنە بەر خوێندنی پیشەیی

15 هەزار قوتابی كوردستان دەخرێنە بەر خوێندنی پیشەیی
بەمەبەستی گرنگیدان بە خوێندنی پیشەیی لە كوردستان، وابریارە سێ كۆمەڵگەی پیشەیی لە كوردستان دروست بكرێت بۆ ئەوەی قوتابیان تیایدا بخوێنن.



بەشی ڕایگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە كە لە ئێستادا وەزارەتی پەروەردە سەرقاڵی جێبەجێكردنی پڕۆژەی كۆمەڵگەی خوێندنی پیشەییە كە لەچوار چێوەی پرۆژەیەكی ستراتیژیدا جێبەجێی دەكات.



بەپێی ئەو ڕاگەیەنراوەی وەزارەتی پەروەردە رێكخراوی GIZ ئه‌ڵمانی نێوده‌وڵه‌تی سەرقاڵی دانانی نەخشەی خوێندن و پەروەردەیی پیشەییە لەو پڕۆژە ستراتیژەییەدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست كەوتوون لەو سێ كۆمەڵگە پیشەییەدا، دەتوانرێت 15 هەزار قوتابی بخوێنن ئەویش بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی خوێندنی پیشەیی لە كوردستان بەتایبەتی لە سێكتەرەكانی كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و پیشەسازی و بازرگانی.
Top