نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى كه‌نه‌دى كرد
له دیدارێكدا وه‌زیرى كه‌نه‌دى وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زیرى وڵاته‌كه‌ى كه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه و به پێشكه‌وتنه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنى سه‌ركه‌وتووانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى و فراوانكردنیان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانى سیاسى، ئابوورى، ڕ‌ۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
وه‌زیرى كه‌نه‌دى هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌رێمى كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و به‌شدارى له پرۆسه‌ى پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندن و بنیانانهوهى هه‌رێمدا بكه‌ن، به تایبه‌تیش له هه‌ردوو بوارى وزه و كشتوكاڵدا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن سیاسه‌تى سه‌ركه‌وتووى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان كه بووه‌ته هۆى ڕاكێشانى سه‌رمایه‌ى بیانى، بۆ خاوه‌نكار و وه‌به‌رهێنه‌ره كه‌نه‌دییه‌كان ڕوون بكه‌نه‌وه.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى شاندى كه‌نه‌دى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خوازیارى په‌یوه‌ندیى هه‌مه‌لایه‌نه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا، بۆیه‌شه به بایه‌خه‌وه سه‌یرى هاتنى شاندى كه‌نه‌دى ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها دڵنیاى كردنه‌وه كه ئه‌و كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره كهنهدیانهى ده‌یانه‌وێ بێنه هه‌رێمى كوردستان، هاوكارى ده‌كرێن و ئاسانكارییان پێشكه‌ش ده‌كرێت، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت له بوارى كشتوكاڵدا له هه‌رێمى كوردستان كار و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
