ئەنجوومەنی دادوەری ئامارەكانی دادگاكانی تێهەڵچوونەوەی ئاشكراكرد
ئەو گوتەبێژە گوتی: مامەڵەكانی ئەنجامدراو لە 2013 دا بریتیین لە 23 جۆری جیاواز ئەوانیش: مارە برین كۆی گشتی52 هەزارو 749 رێپێدراو كە لە هەولێر زۆرترین مارە برین هەبووە بۆ رێپێدانی ژنی دووەمیش 62 حاڵەت تۆماركراوە كە لە هەولێر زۆرترینە. هەروەها بۆ مارە برینی دەرەكی 3 هەزارو 513 كەس ، لەبارەی تەلاقیشەوە 6 هەزارو 417 تەڵاق ئەنجامدراوە كە بەرارورد لەگەڵ ساڵی 2012 دا لە مارەبرین و تەڵاقدا زیادی كردووە، هەروەها پێشێلنامە 2 هەزارو 861 حاڵەت تۆماركراوە، بەڵگەنامەی باوانە لە كوردستان هەزارو 434 حاڵەت تۆماركراوە، راسپارد نامەش هەزارو 343 حاڵەت تۆماركراوەو سەركارنامەش 1356 حاڵەت تۆماركراوە. هەروەها بەڵگەنامەی لێدەرچوونیش 76 حاڵەت تۆماركراوەو بەڵگەنامەی لەدایك بوونیش 8 هەزارو 845 حاڵەت تۆماركراوەو بەڵگەنامەی مردنیش 13 هەزارو 268 حاڵەت تۆماركراوەو دابەشنامەی شەرعیش 16 هەزارو 807 حاڵەت وازلێهێنراو 73 حاڵەت و لە ئەستۆگرتن و 2 حاڵەت و بەڵگەنامەی دیكە 664 حاڵەت و نۆڕینی بەپەلە 376 حاڵەت و گلدانەوە 283 حاڵەت و دابەشنامەی یاسایی 1590 حاڵەت و سەرپەرشتی هەڵبژاردن 15 حاڵەت و مامەڵەی دیكە 599 حاڵەت و بەخێوكردن 1 حاڵەت و مامەڵەی پەرتەوازە 2 هەزارو 700 حاڵەت تۆمار كراون كە كۆی گشتی ئەو مامەڵانەی وەرگیراون 114 هەزارو 29 حاڵەتی تۆماركردووە لەسەرانسەری دادگاكانی هەرێمی كوردستان.
هەروەها گوتیشی: بەپێی ئەو ئامارانەی دەستكەوتووە كارەكانی سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی دەستەكان تیایدا هاتووە: كۆی گشتی داوای ماوەی ساڵی 2012 لە دەستەكاندا 179 داوابووەو ساڵی 2013ش 3 هەزارو 779 داوای وەرگرتووەو ئەو داوایانەی یەكلایی كراونەتەوە 3 هەزارو 893 حاڵەتەو تەنها 65 داوایان بۆ ساڵی 2014 ماوەتەوە كە دابەش بوونەتە سەر دەستەی شارستانی و دەستەی سزایی و دەستەی گشتی سزایی و دەستەی باری كەسێتی و دەستەی پەرتەوازەو دەستەی فراوان و دەستەی كشتوكاڵ و دەستەی شارستانی تێهەڵچوونەوەو دەستەی گشتی شارستانی و دەستەی تان لە بەرژەوەندی یاسا و دەستەی كێشەی كار و دەستەی گومرگ.
لەبەشێكی دیكەی ئەو ئامارەدا ئاماژە بە ئامارەكانی داواییەكانی بەردەم و یەكلایی كراوەكان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دراو لەماوەی ساڵی 2013دا كە ئاماری دادگاكانی تێهەڵچوونەوە لە سنووری پارێزگای هەولێرو سلێمانی و دهۆك و گەرمیان لەخۆی دەگرێت و لە بەشێكی ئامارەكەدا هاتووە: كە كۆی گشتی داوا ماوەو یەكلایی كراوەكان بەپێی دادگان بریتین لەم ژمارانەی خوارەوە: لە دادگای تاوان 4 هەزارو 712 حاڵەتی لەبەردەم بووەو 3هەزارو 373 داوای یەكلایی كردۆتەوەو دادگای كەتنیش 23 هەزارو 635 داوای لەبەردەمبووە و 18 هەزارو 676 حاڵەتی یەكلایی كراوەتەوەو لە دادگای نەوجەوانبش هەزارو 477 داوای لەبەردەم بووەو هەزارو 456 داوای یەكلایی كراوەتەوە، لە دادگای لێكۆڵینەوە 110 هەزارو 533 داوای لەبەردەم بووەو 99 هەزارو 645 داوای یەكلایی كردۆتەوە لە دادگای باری شارستانیش 5 هەزارو 24 داواهەبووەو 4 هەزارو 902 داوا یەكلایی كراوەتەوە، لە دادگای باری كەسێتی 25 هەزارو 298 داوای لەبەردەمبووەو 22 هەزارو 788 داوای یەكلایی كردۆتەوە. لە دادگای كاریش 515 داوای لەبەردەم بووەو 319 داوای یەكلایی كردۆتەوە، لە دادگای بەرایی 25 هەزارو 27 دوای لەبەردەم بووەو 21 هەزارو 452 حاڵەتی یەكلایی كردۆتەوە، دادگای كاروباری كەسایەتیش 330 داوای لەبەردەم بووەو 322 داوای یەكلایی كردۆتەوە، لە دادگای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیش 531 داوا بوونی هەبووە كە 369 داوای یەكلایی كردۆتەوە.
پاشانیش ژمارەیەك پرسیار لەبارەی كاروبارە یاساییەكان لە دادگاكانی كوردستان لەلایەن رۆژنامەنووسانەوە ئاراستەی وتەبیژی ئەنجوومەنی دادوەری كرا.
