نەوشیروان مستەفا ناوی کاندیدی وەزیری ناوخۆ بە سەرۆك بارزانی رادەگەیەنێت
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، کاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی هەشتەمدا، مستەفای سەید قادرە.
چاوەڕواندەکرێ بارزانی و نەوشیروان مستەفا رەزامەندی خۆیان بۆ رێککەوتنی پارتی و گۆڕان رابگەیەنن، کە پێشتر رێککەوتبوون لەسەر ئەوەی، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و وەزارەتی ناوخۆ بدرێ بە گۆڕان. لەبەرامبەر ئەوەی پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت، بدرێ بە یەکێتی.
رووداو
