زانیاری زیاتر لە سەر شەڕەكەی سلێمان بەگ

زانیاری زیاتر لە سەر شەڕەكەی سلێمان بەگ
بە پێی دواین زانیاری، لەشەڕەكەی ناحیەی سلێمان بەگ كە لە بەیانی ئەمرۆوە دەستی پێكردووە، ژمارەیەك بریندار هەیە كە سێ كەسیان پۆلیسن و بە گوللە هاوەن برینداربوون و هاوڵاتیانی ناوچەكەش بە بەردەوامی هەوڵی هەڵهاتن دەدەن.



بەرپرسی بازنەی حەمرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان مەلا كەریم بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ بە پێی دواین زانیاری لە شەرەكەی نێوان گروپە چەكدارەكان و هێزە ئەمنییەكان لە ناحیەی سلێمان بەگ، ژمارەیەك بریندار لێ‌ كەوتۆتەوە كە سێ كەسیان پۆلیسن و بە گوللە هاوەن برینداربوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی دووزخورماتوو.



وتیشی، هاووڵاتیانی ناوچەكە بە بەردەوامی هەوڵی دەرچوون و هەڵهاتن دەدەن لە ناحیەكە و خێزانێكی زۆر ئاوارەبوون.

لە كاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمرۆوە لە ناحیەی سلێمان بەگ پاش ئەوەی چەكدارەكانی داعش و قاعیدە هێرشیان كردە سەر دامودەزگا حكوومییەكانی ناوچەكە، شەروپێكدادان لە نێوان ئەو چەكدارانە و هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراق دەستی پێكردووە و زۆربەی ناوچەكە كەوتۆتە ژێر كۆنترۆڵی چەكدارەكانەوە و تاوەكو ئێستاش شەڕەكە بەردەوامە و تێدا چەكی قورسی جۆراو جۆر بەكارهێنراوەوە.
Top