چەكدارەكان زۆربەی ناوچەكانی سلێمان بەگ كۆنترۆڵ دەكەن
سەرچاوەیەكی ئەمنی بەپرس لە دووزخورماتوو بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ چەكدارەكان بەیانی ئەمرۆ هێرشیان كردە سەر دامودەزگا حكومییەكان و لە لایەن هێزە ئەمنییەكانیشەوە "پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراق" رووبەروویان بوونەوە و شەڕو پێكدادانێكی قورس لە نێوان هەردوولا دەستی پێكردووە و كۆپتەریش بە ئاسمانی ناوچەكەوە دەسوڕێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەشیدا، تاوەكو ئێستا چەكدارەكان نەیانتوانیوە هیچ دامودەزگایەك داگیر بكەن و هەروەها هێزە ئەمنییەكانیش نەیانتوانیوە چەكدارەكان لە ناوچەكە دووربخەنەوە و 75 لە سەدی ناوچەكە كەوتۆتە ژێر كۆنترۆڵی چەكدارەكانەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەبەر بەردەوامی شەرەكە قەبارەی زیان و ژمارەی قوربانییەكان نەزانراوە و ژمارەیەك بریندار گەیەنراوەتەوە نەخۆشخانەی دووزخورماتوو.
