ئەمرۆ كۆبونەوەیەكی هاوبەشی بۆ كێشەی بودجە ئەنجام دەدرێت
موحسین سەعدون ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی كوتلە كوردستانیەكان بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند "بڕیارە ئەمرۆ كاتژمێر 10 كۆبونەوەیەكی داخراو لە نێوان سەرۆكایەتی پەرلەمان ئوسامە نوجەیفی و دكتۆر رۆژ نوری شاوێس نوێنەری حكومەتی هەرێم و حوسین شەهرستانی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە ئەنجام دەدرێت بۆ دانوستان لەسەر كێشەی بودجە و بودجەی پێشمەرگە و چەند كێشەیەكی دیكە كە پەیوەندی هەیە بەهەرێمی كوردستانەوە.
وتیشی: گفتوگۆ ورێكەوتنە سیاسیەكان بەردەوامە و لایەنی كوردی گەیشتۆتە رێگە چارەیەك بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان یاخود دانانی میكانزمێك بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان و لەم نزیكەدا كێشەكان چاسەرە دەكرێت.
