ئەگەر سیستمی نوێی جیهانی نەتوانێت كۆنترۆڵی سنوورە نەبینراوەكانی ئەنتەرنێت بكات ناتوانێت ئاكامە خراپەكانی دووربخاتەوە
رۆڵی ئەكتەرە نادەوڵەتییەكان، مەبەستمان لە رێكخراوە ناحكومیەكان، كۆمەڵەكان، گرووپە خێرخوازییەكان و ئەو كاریگەرییە كە دەتوانن بەرهەمی بهێنن، بەشێكن لە پرسێكی بەرفراوانتر كە بریتییە لە بەشداریكردن بە شێوازی لە خوارەوە بۆ سەرەوە، لەگەڵ بە دیموكراتیزەكردنی سیاسەتكردن لە ئاستی جیهاندا. كە ئەمە بە چەند بابەتێكی كەم دەستی پێكرد-گەشەپێدان و یارمەتی- و لە ئێستادا كاریگەری بەسەر هەموو بوارە گەورەكانی سیاسەتەوە هەیە.
هەروەها ئیریرا گوتی: من باسی گواستنەوەی راستەقینەی هێز ناكەم لەم كەیسەدا. لەبری ئەوە، لە زۆر بواری سیاسەتدا- و رەنگە بڵێم لە هەموو ئەو بوارانەدا-، بە شێوەیەكی حەتمی شێوازەكانی لە خوارەوە بۆ سەرەوە و لە سەرەوە بۆ خوارەوە تێكەڵ دەبن و بەشداربن لە داڕشتنی سیاسەتدا.
دانیلا باسی گروپی تیرۆریستی دەكات و دەڵێ : زۆر گرنگە ئەوەمان لە یاد بێت كە گروپە تیرۆریستیەكان ئەكتەرگەلێكی بەرچاون و پاڵنەری خۆیان هەیە، خاوەنی ستراتیژ و ئامانجن. بە دڵنیاییەوە دەتوانن سوود لە كەشی ئەنتەرنێت (CYBER) وەربگرن، بەڵام زۆر زەحمەتە ئەوە یەكلابكەینەوە كە ئەوان بەهۆی ئەنتەرنێتەوە «دروست بوون»ـە. ئەگەر سیستمی حكومەتی جیهانی نەتوانێت دەسەڵاتدار بێت بەسەر سنوورە نەبینراوەكانی ئەنتەرنێتەوە، ئەوا ناتوانێت لێیان تێبگات و رێگری لە ئاكامەكانی بكات)).
بۆ خوێندنەوەی بابەتەكە لە گۆڤاری گوڵان ژمارەی 964
