لەیلازانا: ناوەڕۆکی نامەکەی ئۆجەلان، دووپاتکردنەوەیە لە ئاشتی
لەو کۆنگرەیەدا لەوەڵامی ناوەرۆکی نامەکەدا زانا گوتی: ناوەرۆکی ئەو نامەیە بریتی بوو لە دووپاتکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیادا، ھەروەھا تیایدا داوا لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کراوە کە پێویستە ئامادەکارییەکان بۆ کرنگرەی نەتەوەیی کورد فراوانتر بکرێت.
لەیلازانا گوتیشی: ئێمە پێمانوایە دەبێت ئەو پرۆسەیە بەردەوام بێت و ھەوڵی ھەموو لایەکیش گرنگە لەوبارەیەوە، ھەروەک گوتیشی: ئێمە دەمانەوێت پرۆسەی ئاشتی بەردەوام بێت بتوانین مێژویەکی تازە بۆ گەلی خۆمان بنیاد بنین بەو شێوەیەش کارێکی میژوویی بەجێ دەگەیەنین.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا زانا ڕایگەیاند کە لە ناوەرۆکی نامەکەی ئۆجەلاندا بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھیچ شێوەیەک لە سڵکردنەوەی تێدا نەبوو لەو پرۆسەیەی کە ئاشتییە بۆ کورد و تورکیاش، ھەروەک رۆڵی سەرۆکی عیراقی فیدراڵی مام جەلال تاڵەبانی لە و پرۆسەیەدا بەرز نرخاند، کە لە ساڵی ١٩٩٣وە لە ڕێگەی سەرۆکی ئەوکاتەی تورکیا تورکوت ئۆزاڵەوە دەستیان پێکردووە.
ھەر لەو کۆنگرە رۆژنامەنووسییەدا سەرۆو سورەیا ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا لە پشکی ئەستەمبول ئامادە بوو کە ئەویش وەفدی ھاورێ لەگەڵ لەیلازانا نامەی عەبدوڵا ئۆجەلانیان گەیاندە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.
