له ئێرانیش شوێنه‌واره‌كانی كوردستان به‌ر ئاو ده‌كه‌ون
به دروستكردنی به‌نداوی تالوار له بیجاری سه‌ر به پارێزگای سنه 18 شوێنه‌واری مێژوویی له‌و پارێزگایه نوقمی ئاو ده‌بن.
ئیداره‌ی ئاوه‌رۆی شاری زه‌نجانی نزیك له پارێزگای سنه و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌و شاره پڕئاو كردنی به‌نداوه‌كه‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
دروستكردنی ئه‌و به‌نداوه ته‌واو بووه و بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئاو به‌رده‌نه ناو به‌نداوه‌كه.
ئیداره‌ی شوێنه‌واری پارێزگای سنه رایگه‌یاند، 18 شوێنه‌واری گرینگی كوردستان پاش به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ به‌نداوی تالوار بۆ هه‌میشه له‌ناو ده‌چن، ئه‌گه‌رچی تا ئێسته توێژینه‌وه‌ی تێر و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌وارانه نه‌كراوه بۆیه ئه‌و به‌نداوه به‌شێك له مێژوویی كوردستان له ناو ده‌بات.
ئیداره‌ی شوێنه‌واری پارێزگای سنه بڵاویشی كردووه‌ته‌وه كه ئاوه‌رۆی زه‌نجان به‌ڵێنی به شوێنه‌واری سنه داوه بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ ئه‌و به‌نداوه رابگرێت تا توێژینه‌وه‌كانی شوێنه‌وارناسانی له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كان كۆتایی پێدێت.
له پارێزگای لورستانیش ژماره‌یه‌كی زۆر شوێنه‌واری مێژوویی به ته‌واوبوونی به‌نداوی سه‌یمه‌ره له‌و پارێزگایه ژێر ئاو ده‌كه‌ون.
له حه‌سه‌ن كێفی باكووری كوردستانیش هه‌ره‌شه‌ی ژێرئاو كه‌وتنی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی كوردستان هه‌یه.
باس‌نیوز
