هەفتەی داهاتوو شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەكات

هەفتەی داهاتوو شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەكات
بڕیار وایە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان شاندێكی حكوومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەردانی بەغدا بكاتەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە نامەیەكدا كە بۆ حوسێن شەهرستانی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە ناردووە ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بكاتەوە بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەو ناكۆكیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
عارف تەیفوور جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسۆنی هاوپەیمانی كوردستان رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی رابردوو نامەكەی نێچیرڤان بارزانی رادەستی شەهرستانی كراوە، چاوەڕوان دەكرێ شاندی حكوومەتی هەرێم رۆژی شەممەی داهاتوو بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی بگاتە بەغدا، ژمارەیەك لە وەزیرو بەرپرسانی باڵای حكوومەتی هەرێم یاوەری بارزانی دەكەن لەو سەردانەدا بۆ بەغدا.
Top