لەیلا زانا و سری سورەیيا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆدەبنەوە

 لەیلا زانا و سری سورەیيا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆدەبنەوە
بڕیارە سبەی چوارشەممە لەیلا زانا، پەرلەمانتاری سەربەخۆی ئامەد و سری سورەیيا ئۆندەر، جێگری هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان HDP لە
هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لەیلا زانا و سری سورەیيا دوای کۆبوونەوەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆیان لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرەو قەندیل بەڕێکەوتن.

ئەمڕۆ سێشەممە 11.2.2014، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێگای لەیلا زانا و سری سورەییا ئۆندەر نامەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان PKKی پێگەیشت.

هەژار ئەرگۆشی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لەشوێنی کۆبوونەوەکە رایگەیاند "پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و چارەسەری پرسی کورد، کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و پەیوەندی نێوان لایەنەکانی کورد لەهەر چوارپارچەی کوردستان سێ مژاری سەرەکی نامە دەستنووسەکەی ئۆجەلان بوون بۆ مەسعود بارزانی".









رووداو
Top