ئاڵو گۆری بازرگانی نێوان ھەرێم و ئێران وەستا

ئاڵو گۆری بازرگانی نێوان ھەرێم و ئێران وەستا
بەھۆی بوونی پشوی ٢٢ی بەھمەن لە کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ئاڵو گۆری بازرگانی نێوان ھەرێم و ئێران پەکی کەوت و بەھۆشیەوە زیان بە کاسبکاو بازرگان و بەکار بەران دەکەوێت.


سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران مەسعود باتێلی بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: زۆرێک لەو پشوانەی کە لە وڵاتی ئێران ھەن دەبنە مایەی داخرانی سنورەکانی خۆی لە گەڵَ وڵاتانی دراو سێ و بە ھۆشیەوە ئاڵو گۆرە بازرگانیەکان دەوەستن.


وەک بازرگان و کاسبکارو شۆفێرانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانیش باسیان لێوەکرد، بە داخرانی سنور بۆ ماوەی یەک رۆژ کرێی شەوانەو خەرجی مانەوەی کاڵاکان دەکەوێتە سەر بازرگان و دواجار بە کاربەر ئەو خەرجیە دەدات کە ھاوڵاتیە و جگە لە وەستانی ئیش و کاری رۆژانەی دەیان کاسبکارو شۆفێری سنورەکان.

لە لایەکی تر، ئەو جۆرە پشوانە لایەنی گەشتیاری ناگرێتەوەو گەشتیاران دەتوانن لە سەرجەم رۆژەکانی پشودا درێژە بەگەشتەکانیان بدەن.
Top